بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی لوتکەی بریکس پڵەس بە تەوەری "خۆڕاگری، هاوکاری و بەردەوامیی: داڕشتنی داهاتوو بۆ گەشەی جیهانی گشتگیر" وتی: هیچ وڵاتێک بە تەنیا توانای چارەسەرکردنی تەحەددیاتی جیهانی ئەمڕۆی نییە. وتیشی: بریکس دەبێت توانا پەرشوبڵاوەکانی وڵاتانی باشووری جیهانی بگۆڕێت بۆ توانایەکی هاوبەش. لەم نێوەندەدا پێگەی جیۆپۆلەتیکی و توانای وزە و ترانزێتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەتوانێ ڕۆڵێکی کاریگەر لە پەرەپێدانی ڕێڕەوی بازرگانی و وزە لە نێو ئەندامەکانیدا بگێڕێت.
زیادیشی کرد: خۆڕاگری ئابووری بەبێ ئاسایش بەردەوام نابێت.
پێشهاتەکانی ناوچەکەمان و بەتایبەتی دەستدرێژی سەربازیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران، نیشانی داوە کە کاریگەرییەکانی بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری، وزە و گەشەسەندنی وڵاتێک لە ماوەیەکی کورتدا لە سنوورەکانی وڵاتێک دەردەچێت و لێکەوتەی ناوچەیی و جیهانی هەیە.
ئەوەشی وت کە گەلی ئێران باجی قورسی ئەم دەستدرێژیانەیان داوە. ژن و پیاو و منداڵان و خەڵکی مەدەنی ژیانی خۆیان لەدەستداوە و ئەو ژێرخانیەش کە لە ماوەی دەیان ساڵدا بۆ گەشەپێدانی وڵات دروستکرابوو، زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. ئەم ڕووداوانە بیرهێنانەوەی بەرپرسیارێتی قورسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ڕێگریکردن لە ئاساییکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان.
جەختیشی کرد: گەلی غەززە و لوبنانیش هێشتا لە بەردەم دەرئەنجامەکانی تاوان و جینۆسایددان. مرۆڤ ناتوانێت باس لە یاسای نێودەوڵەتی بکات ئەگەر وەڵامێکی نێودەوڵەتی کاریگەر نەبێت بۆ دەستدرێژی سەربازی و کوشتنی خەڵک و لەناوبردنی ژیانیان.
بۆیە دەبێت بریکس ڕۆڵێکی کاریگەرتر بگێڕێت لە بەرگریکردن لە سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاک و قەدەغەکردنی بەکارهێنانی هێز.
پزشکیان وتی: بریکس ئەمڕۆ تەنها چوارچێوەیەک نییە بۆ هاوکاری لە نێوان چەند ئابوورییەکی تازەپێگەیشتودا، بەڵکوو نیشانەی گەشەسەندنی داواکارییە بۆ جیهانێکی هاوسەنگتر و گشتگیرتر کە تێیدا هیچ ناوەندێکی دەسەڵات مافی ئەوەی نییە چارەنووسی ئەوانی دیکە دیاری بکات.
کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە تواناکانی خۆی لەم ئاراستەیەدا بخاتە بەردەستی هاوکارییەکانی بریکس. خۆڕاگری بەبێ هاوکاری بەردەوام نییە، هاوکاری بەبێ دادپەروەری بەردەوام نییە، بەردەوامیش بەبێ ئاشتی و ئاسایش ناتوانرێت. با بریکس بکەینە سەکۆیەک بۆ وەرگێڕانی ئەم بنەمایانە بۆ کردارێکی پراکتیکی. داهاتوویەک کە گەشەکردن و ئاسایش و گەشەپێدان بۆ هەمووان مومکین بێت، نەک هەر مومکین نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتی هاوبەشە بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو.
Your Comment